له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا دكتۆر حه‌داد چاوى كه‌وت به ژماره‌یه‌ك له كاسبكاران و گوێى بۆ داواكاری خاوه‌ن دوكانه‌كان گرت و به‌ڵێنی پێدان ئه‌وه‌ی كه بیگه‌ینیته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه خاوه‌ن دوكانه‌كان سوپاسی د.بەشیر حەدادیان كرد و ئومیدى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست و داوایان كرد به‌رده‌وام بێت له سه‌ردانه‌كانی.
هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌ردانی بازاڕی سێبیرانی شاری هه‌ولێری كرد كه دوای سوتانی ئێستا له قوناغی نوژه‌نكردنه‌وه‌دایه و به‌پێویستی زانی كه حكومه‌تی هه‌رێم لیژ‌نه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌نی دوكانه سوتاوه‌كان.
هه‌رله درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی دیوه‌خانی دزه‌ییانی له شاری هه‌ولێری كرد و له لایەن بەریز نیاز شیخ مه حه مد معروف ئا‌غا پیشوازیكرا.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا باس و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كەسایەتی دیاریی دیوه‌خانی دزه‌یان و باسی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پتەوكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كرا، وە رەوشی سیاسی كوردستان و عیراق باسی لێوه‌كرا.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ئاماده بوانی دیوه‌خان ده‌ستخۆشێی گه‌رمیان له د.بەشیر حەداد كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.