ته‌وێڵه شاره‌دێیه‌كی ناوچه‌ی هه‌ورامانه له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌كه‌وێته نزیك سنووری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و سروشتی جوانی شاخ و دۆڵ و باخ و بێستانه‌كه‌یه‌وه بووه‌ته شوێنێكی گه‌شتیاری و له چوار وه‌رزه‌ی ساڵدا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار رووی لێده‌كه‌ن.
ته‌وێڵه و ناوچه‌ی هه‌ورامان هه‌ر وه‌رزێك دیمه‌نێكی جوانی سه‌رنجڕاكێشی خۆیان هه‌یه كه گه‌شتیار بۆ لای خۆی راده‌كێشێت، وه‌رزی زستانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش جوانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له‌م كاتانه‌دا كه وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه و به‌فر بارینه و كه‌شێكی سارد ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرتووه‌ته‌وه، گه‌شتیاران بۆ بینینی دیمه‌نی سپی پۆشی ناوچه‌كه هاتونه‌ته ته‌وێڵه.
له‌ئێستادا و به هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی له رۆژانی رابردوو ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، به‌فرێكی زۆر له‌ناو ته‌وێڵه و شاخانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری باریوه و یه‌ك پارچه دیمه‌نی ناوچه‌كه‌ی سپی پۆش كردووه و پله‌كانی گه‌رماش نزم بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.