Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:13

پۆلیسى سلێمانى : کەیسی گیان لەدەستدانی سێوان کاتی زیاتری ده‌وێت نابێت پەلەی تێدا بکرێت

له‌ساڵی 2018 دا 62 حاڵه‌تى كوشتن هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30 ى 12 ى 2018 ، نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، ئاماری چالاكییەكان و رێژەی تاوان و رووداوەكانی لەساڵی 2018دا ئاشكراكردو رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٧دا ٦٧ حاڵەتی كوشتنی بە ئەنقەست لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە كە ٥٨ حاڵەتی ئەو تاوانانە ئاشكراكراوە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٦٢ حاڵەتی تاوانی كوشتن هەبووە و لەو ژمارەیەش ٥٩ حاڵەتیان ئاشكراكراوە.


سەبارەت بەئاماری رووداوەكانی خۆكوشتنیش لەمساڵدا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ ئاماری خۆكۆشتن بۆ ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی زیادیكردووە، چونكە لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٥٥ حالەتی خۆكوشتن هەبووە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا ٦٣ حالەتی خۆكوشتن هەبووە، هەروەك لەماوەی ئەمساڵدا ٢٨١ حاڵەتی هەوڵی كوشتن تۆماركراوە. وتیشی لە ساڵی ٢٠١٧دا هەزار و ٧٥٦ حاڵەتی شەڕ و لێدانی بە ئەنقەست لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە بەڵام ئەو تاوانە بۆ ئەمساڵ هەزار و ٦٧٧ حالەت بووە.


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا ئاشكراشیكرد تاوانی ساختەكردنی مۆر و هێما لە ساڵی ٢٠١٧، ٣٠ حاڵەت بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ ٢٢ حاڵەت بووە، هەروەك ساختەكردنی پارە و دراو لە ساڵی ٢٠١٧، حەوت حاڵەت بووەو لە ساڵی ٢٠١٨ بووە بە ١٠ حاڵەت.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد لە ساڵی ٢٠١٧، شەش هەزار و ٢٢٧ تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركراون و نێردراونەتە بنكەی پۆلیس و گواستنەوە، بەڵام لەمساڵدا رێژەكە بەرزبووەتەوە بۆ هەشت هەزار و ٢٠٠ تۆمەتبار، ئەمە جگە لەوەی هەندێك كەس بانگهێشتی بنكەكانی پۆلیس كراون و هەر لەوێ بەسپاردە ئازاد كراون و لەم ئامارەدا نین.

سەرکەوت ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو ، لە کەیسی گیانلەدەستدانی سێواندا دادگا بە شێنەیی کارەکانی دەکات و پێدەچێت کاتێکی زیاتری بوێت چوونکە ئەوە کاری دادگایە و نابێت پەلەی تێدا بکرێت.


راشیگه‌یاند ، پشکنینێک بۆ تەرمەکان کراوە کە پێدەچێت سێ مانگی بوێت تا ئەنجامەکەی دەردەچێت، دواتریش دەبێت دادگا لەبارەی ئەنجامەکەوە بڕیار بدات.


شوان  عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.