بۆ به‌ناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و شوێنه گشتییه‌كان بڕی 15 هه‌زار دینار له هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوك وه‌رده‌گیرێت.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق داگیركرا، بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری به‌ته‌واوه‌تی تێكچوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش نه‌یاتوانی ئاسایشی هاووڵاتیان بپارێزن.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان هه‌ڵو جه‌باری پێی راگه‌یاندین له‌ئێستادا له‌شاری كه‌ركوك دیارده‌یه‌كی دیكه په‌یدابووه ، ئه‌ویش به‌ناوی هێزێكی ئه‌منی تایبه‌ت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و شوێنه گشتییه‌كان ، پاره به پسوله‌یه‌كی 15 هه‌زار دیناری له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.