چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به پێگه‌ی گلگامێش پرێس-یان راگه‌یاندووه كه چه‌ند كاروانێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا كه پێكهاتوون له تۆپخانه‌و تانكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازان له‌سه‌ر چه‌ند بارهه‌ڵگرێك له كویته‌وه باركراون و گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازی جرێشان له رۆژئاوای پارێزگای به‌سره، كه ئه‌مریكا پێش ئه‌وه‌ی له 2010 بكشێته‌وه، ئه‌و ده‌روازیه‌ی بۆ كاری سه‌ربازی به‌كارهێناوه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه كاروانه سه‌ربازییه‌كه له‌لایه‌ن چاودێرییه ئه‌منییه‌كانه‌وه بینراوه كه به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار به‌رێكه‌وتوون.
روونیشیكردۆته‌وه كه پێشتر كاروانی له‌مشێوه‌یه هاتوون، به‌ڵام چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا هاتنی كاروانه سه‌ربازییه‌كان وه‌ستابوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هاتنی كاروانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.