Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:36

پۆلیسى هه‌ولێر : ڕێژه‌ى تاوان به‌راورد به‌ساڵی پار که‌میکردووه‌

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30 ى 12 ى 2018 ،  هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئامارەی ڕووداو و تاوانەکانی 2018 ى  ڕاگەیاند


ناوبراو ڕایگه‌یاند  لە 2018 دت  44  کەیسی کوشتن هەبوو ،  کە 41 کەیسیان یەکلایکراونەتەوە و تاوانبارەکان گیراون و سزادراون و تەنها 3 کەیسیان ماوە کە ئەوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.


 هۆگر عه‌زیز ڕاشیگه‌یاند  به‌ گشتی رێژه‌ی تاوان  له‌ 2018 دا كه‌میكردووه‌  به‌راورد به‌ ساڵی 2017 ى پار 


گوته‌بێژی  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر  راشیگه‌یاند ، له‌ ساڵی 2018، 44 حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراون و 41 حاڵه‌تیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها 3 كه‌یس ماوه‌ تاوانباره‌كانییان ده‌ستگیر بكرێن، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017 رێژه‌كه‌ دابه‌زیوه‌ كه‌ ساڵی  پار 64 حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌.

 له‌باره‌ى خۆكوشتن هۆگر عه‌زیز رایگه‌یاند ،  34 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماركراوه‌، له‌وه‌ش 24 حاڵه‌تیان پیاو بوونه‌ و 10 حاڵه‌تیش ئافره‌ت بوون .


 گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، 22 حاڵه‌تی خۆسووتاندن له‌ساڵی 2018 تۆماركراوه‌، 16 ئافره‌ت و 6 پیاو 

له‌سه‌ر خۆكوشتنی ئافره‌تان له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گوته‌بێژى پۆلیس رایگه‌یاند ،  21 كه‌یس له‌ ساڵی 2018 تۆمار كراوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش، 20 كه‌یسیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌، ته‌نها 1 كه‌یس ماوه‌، ئه‌ویش لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند ، له‌ ساڵی 2018 ته‌نها 21 ئافره‌ت كوژراون، ئه‌وه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017 كه‌میكردووه‌ كه‌ تێیدا 26 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌.

 

له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند ، له‌م ساڵه‌دا 819 حاڵه‌تی دزیكردن تۆماركراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 198یان حاڵه‌ته‌كانیان دزی گه‌وره‌بوونه‌. 79یان دزینی ئۆتۆمبێل بووه‌.


راشیگه‌یاند ،  له‌ كۆی 198 حاڵه‌تی دزی، كه‌ خاوه‌نه‌كانییان سكاڵایان هه‌بووه‌، 88%یان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌، ته‌نها 12% ماوه‌.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.