له رێكه‌وتی 30ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2006 سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووی عێراق له سێداره‌درا و ئه‌مڕۆش دوانزه ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ریا-ی ئورده‌نی كه له‌سه‌رزاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه گواستۆیه‌تییه‌وه ده‌ڵێت: دوای ده‌ستگیركردنی، یه‌كه‌م سه‌رۆكی جیهان كه سه‌ردانی سه‌دام حوسێنی له به‌ندیخانه كرد ، ئارێل شارۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی ئیسرائیل بووه، چونكه ناوبراو زۆر به‌په‌رۆش بووه سه‌دام حوسێن له پشته‌وه‌ی شیشه‌كانی زیندانه‌وه ببینێ.
شایانی باسه ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حوسێن ، سه‌رۆكی پێشووی عێراق تا ئێستا به ته‌واوه‌تی ئاشكرا نه‌كراوه‌و هه‌ر جارێك به‌شێوه‌یه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرێ.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2003 ده‌ستگیركردنی سه‌دام حوسێن-یان له رۆژئاوای شاری دور له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یشان به ناوی به‌ره‌به‌یانی سوور ناوزه‌د كرد.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.