شۆڤێرێكی ئێرانی له پشته‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌ی ئه‌مه‌ی نووسیوه: به یادی خاشقچی.
زۆر جار نووسینی پشته‌وه‌ی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه سرنجی خه‌ڵك ڕاده‌كێشێت، ئه‌وان هه‌ندێك جار شتی زۆر سرنجڕاكێش به كار دێنن.
له نوێترینی ئه‌م نووسینانه‌ش له ئێران كه‌سێك له پشته‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه بیری جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسه تیرۆركراوه‌كه‌ی سه‌عوودیا ده‌كات.
دوو خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م نووسینه ده‌كرێت: یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی كه خاشقچی به شێوازێكی دڕندانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌عوودیاوه تیرۆر و ته‌رمه‌كه‌شی له ناو براوه و ئه‌مه‌ش ویژدانی مرۆڤه‌كانی هه‌ژاندووه كه چۆن ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا كه خۆیان وه‌ك لایه‌نگری مافی مرۆڤ ناساندووه له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌دا بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه.
دووه‌م، میدیاكان ئه‌وه‌نده به‌م بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵ بوون كه ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ناوی خاشقچی له بیری خه‌ڵكدا بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.