Erbil 6°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:14

عادل عەبدولمەهدی نامەیەک ئاڕاستەی بەشار ئەسەد دەکات

لەبارەی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان
کوردستان TV
#12
100%


میدیا فه‌رمییه‌كانی سوریا رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق  نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی رژێمی سوریا ناردووە، ‌ كه لەبارەی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵاتە.

ئاژانسی سانای فه‌رمیی سوریا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق له‌ دیمه‌شقی پایته‌خت كۆبوه‌ته‌وه‌ و فه‌یاز نامه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی پێگه‌یاندووه‌.

له‌ ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا بۆ ئه‌سه‌د، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و درێژه‌دان به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر سنوری نێوان سوریا و عێراق.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختیكردوه‌وه‌ كه‌ روداوه‌ ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ به‌تایه‌ت سه‌قامیگربونه‌وه‌ی دۆخه‌كان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی سوریا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئیراده‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ له‌ پاراستنی سه‌روه‌ریی خاك، له‌ پیلانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان به‌هێزتره‌.
 
هاوكات  فەیاز  وتویه‌تی  سه‌ركه‌وتنی گه‌لی عیراق له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوریا له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كان و چونه‌ناوه‌وه‌ی سوپای سوریا بۆ مبنج، مژده‌ی خۆشییه‌ بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.