Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 21:31

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی میسر 40 چه‌کدارییان له‌ پارێزگای جیزه‌و باکووری سینا کوشت

دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك هه‌ڕه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر رایگه‌یاند: له‌ میانه‌ی هه‌لكوتانه‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان له‌ پارێزگای جیزه‌و باكووری سینا 40 چه‌كدار كوژراون.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میسر دوای هات كه‌ بۆمبێكی چێندراو له‌ نزیك هه‌ره‌مه‌كانی میسر له‌ كاتی تێپه‌ڕینی پاسێك كه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری ڤێتنامی تیادابوو ته‌قییه‌وه‌و سێ گه‌شتیار و یه‌ك رێبه‌ری گه‌شتیاری میسری گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ گه‌شتیار و شۆفێری پاسه‌كه‌ش بریندار بوون.

ئاماده‌كردنی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.