Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:39

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 7پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر ئه‌م وڵاته‌ی هه‌ژاند

له‌ قوڵایی 49 كیلۆمه‌تر له‌ ناخی زه‌ویدا روویداوه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسی ئه‌مریكا هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا رایگه‌یاند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٦،٩ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر ده‌وربه‌ری شاری داڤاو-ی له‌ دوورگه‌ی مینداناو له‌ فلیپین هه‌ژاندووه‌ به‌ڵام دواتر گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی بۆ ٧ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر راستكرده‌وه‌.

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ پۆنداگویتان بووه‌ له‌ قوڵایی ٦٠،١ كیلۆمه‌تر له‌ ناخی زه‌ویدا روویداوه‌. هێشتا هیچ لێدوانێك نه‌دراوه‌ له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌.

ئاژانسی تسۆنامی زه‌ریای مه‌نگ هۆشداریدا له‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ شه‌پۆله‌ مه‌ترسیداره‌كانی تسۆنامی بگاته‌ ٣٠٠ كیلۆمه‌تر له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ لێیداوه‌.

ئه‌نیستیتوی بوڕكان و بوومه‌له‌رزه‌زانی فلیپینیش رایگه‌یاند كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ٧،١ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌ و له‌ قوڵایی ٤٩ كیلۆمه‌تر له‌ ناخی زه‌ویدا روویداوه‌.

یه‌كه‌م گرته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرانه‌وه‌. ژماره‌ی دانیشتووانی دوورگه‌ی داڤاو یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سه‌.

فلیپین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پشتێنه‌ی بوڕكان و بوومه‌له‌رزه‌ی بازنه‌یی ئاگرینی زه‌ریای مه‌نگ له‌ ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٣ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٧،٢ ئه‌وێی هه‌ژاند و له‌ ئاكامدا ١٤٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.