بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "سەردانە دزییانەکەی دۆناڵد ترەمپ پێچەوانەی یاسا و رێسا دیپلۆماسییەکانە و سووکایەتییە بە سەروەری عێراق.
بەهرام قاسمی بە ئاماژەدان بەوەی حکومەت و گەلانی ناوچەکە هیچکات رێگە بە دەستدرێژیکاران نادەن دووبەرەکی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە بنێنەوە، گوتی: "ئەوە ئەمریکای پاوانخواز و پشتیوانی بەتەواو مانای تیرۆریزم نەبووە کە شکستی بە تیرۆر لە ناچەکە هێناوە، بەڵکو گەلانی هۆشیاری ناوچەکە بوون کە لەکاتی گونجاو و بە ئیمکانیاتی ماددی و پشتیوانییەکانیان توانیان تیرۆریستەکانی چەکدارکراو، رێکخراو و پشتیوانی داراییکراو لەلایەن ئەمریکا و زایۆنیزمەوە سەرکوت بکەن و لەنێویان بەرن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی: "بێگومان زۆری پێناچێت کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە تێدەگەن سەقامگیری و ئەمنیەتی ناوچەکە تەنیا بە پشتیوانی و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی خۆیان دەبێت و هێزە دەرەکییەکانیش دێر یان زوو ناچارن لە هەموو ناوچەکە بکشێنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.