سەرۆکی تورکیا لە نوێترین هەڵوێستی دوای ئەوەی سوپای سووریا رایگەیاند چوونەتە منبج، رایگەیاند، خاڵه‌كانی چاودێریمان له منبج به‌رده‌وامه و هه‌واڵگری پێیان راگه‌یاندم كه تاوه‌كو ئێستا پێشهاتێكی به‌رچاو له منبج رووینه‌داوه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گوتی: "ده‌بێ تیرۆریستان له‌م ناوچانه‌دا كۆتاییان پێبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ین، وه ئه‌گه‌ر تیرۆریستان له خوارووی سنووره‌كانمان نه‌مێنن ئێمه‌ش نیگه‌رانییه‌كانمان ده‌ڕه‌وێته‌وه".
سەرۆکی تورکیا هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە منبج بە شەڕی دەروونی ناودەبات و دەڵێت: "ئه‌م ناوچانه هه‌مووی خاكی سووریایه ئه‌گه‌ر گرووپه تیرۆریسته‌كان له‌وێ نه‌مان پێویست به ئێمه ناكات".
ئەردۆغان جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و گوتی: "سوورین له‌سه‌ر وه‌شاندنی گورزێكی به‌هێز بۆ یه‌په‌گه".
سەرۆکی تورکیا ئاماژەشی بەوەکرد، سبه‌ی شاندێكی حكومه‌تی توركیا سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات. گوتیشی: "منیش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پووتین ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر پێویست بكات سه‌ردانی رووسیا ده‌كه‌م".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.