Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 15:45

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ نوێنەری تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى یووئێن کرد

به‌بۆنه‌ى ده‌ستكاربوونى له‌ پۆسته‌ تازه‌كه‌ی سه‌ردانى هه‌رێمی كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانى و خاتوو پلاسخارت خۆشحاڵیى خۆیان به‌ باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقیان به‌ پێویست زانى.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد كه‌ به‌بۆنه‌ى ده‌ستكاربوونى له‌ پۆسته‌ تازه‌كه‌یدا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌.

له‌ دیداریكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ئه‌ركى تازه‌ و ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ خاتوو پلاسخارت كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى ته‌واوكردنى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراق و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنیان به‌ دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه‌.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و خاتوو پلاسخارت خۆشحاڵیى خۆیان به‌ باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقیان به‌ پێویست زانى به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ناسه‌قامگیریى ئه‌منى له‌و ناوچانه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

تاوتوێكردنى پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و گرنگیى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.