Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 15:53

شاره‌ تاریکه‌که‌ی ویلایه‌تی ئالاسکا بناسه‌

بۆ ماوەی (65) ڕۆژ دەبێتە شەوو
کوردستان TV
100%


یه‌كێك له‌ شاره‌كانی ئه‌مریكا به‌ ناوی " ئۆكیجفیكی " كە شارێكی دوورە دەستی ویلایەتی ئالاسكایە ، بۆ ماوەی (65) ڕۆژ دەبێتە شەوو خۆریان لێ دیار نابێت و دانیشتوانەكەشی خۆیان بۆ ئەو دۆخە ئامادە دەكەن .

دەسەڵاتدارانی ناوچەكە ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ ئەو شارە بە هۆی هەڵكەوتە جوگرافییەكەی كە دەكەوێتە جەمسەری باكورەوەو ساڵانە و لە سەرەتای وەرزی زستانەوە تا ناوەڕاستی ئەو وه‌رزه‌ بەو شێوەیە دەبێت، بە جۆرێك ماوەی ڕۆژ لەو شارەدا لەسەرەتای زستان تەنها (64) خولەكە و لە (23) ی كانونی دووەمدا جارێكی دیكه‌ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە خۆر شاد دەبنەوە.

لە وەرزی پایزو زستاندا پلەی گەرمی لەو شارەدا بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت، دەسەڵاتدارانی ئەو شارەش بەر لە دەستپێكردنی ڕۆژە تاریكەكان هەموو ڕێوشوێنێك دەگرنەبەر بۆ ئاسانكاری بەڕێوەچوونی كاروباری خەڵك.

نزیكەی (4) هەزار كەس لەڕووبەری (320) میلی ئەو شارەدا دەژین و ساڵانەش خەڵكی ئەو ناوچە زۆر ساردە بەر لە دەستپێكردنی ڕۆژە تاریكەكانیان ئاهەنگ دەگێڕن وەك شێوازێك بۆ ماڵئاوایی دوا ڕۆژی ڕووناكیان و پێشوازی لەڕۆژە تاریكە ئەنگوستە چاوەكانیان .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.