Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 15:37

هاوردەکردنی مریشکی بەستوو بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

به‌هۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندە
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی مەترسیی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی  نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندە، لەهەرێمی كوردستان هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لە 31 وڵاتی جیهانەوە قەدەغەكرا.

بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری هەرێمی کوردستان بەهۆی مەترسیی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی نه‌خۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندە، هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لە 31 وڵاتی جیهانەوە کە نزیکترینیان ئێرانە قەدەغەدەکات.

د. جەمال ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە،  بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە باشووری کوردستان، هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لە 31 وڵاتی جیهانەوە قەدەغەدەکەن.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، زانیارییان هەیە لە ئێران ئەنفلەوەنزای باڵندە تۆمارکراوە.
 
روونیشكردۆتەوە،  قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشک لەو 31 وڵاتەوە تەنیا بۆ مریشك نییە بەڵكو سەرجەم باڵندە و بەرووبوومەکانیان دەگرێتەوە.
 
ئاشکراشیكردووە، تائەوكاتەی راپۆراتێكیان پێ دەگات لە نەمانی هیچ حاڵەتێكی نەخۆشییەکە ئەوكات بڕیارێكی دیكە دەدەن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.