شەوی ڕابردوو لەگوندی ئالەدوانی دەڤەری سیدەکان گەلەگورگێک پەلاماریی ڕانەمەڕی هاووڵاتی ئیسماعیل عبدوللای، داوەو 11 سەر مەڕی مردارو بریندار کردون و زیاتر لە 10 سەری دیکەشی بێ سەرو شوێن کردوون.
بەپێی وتهی خاوەن مهڕدارهكه لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماو بارینی بەفر لە چیاکان گەلەگورگ لەناوچەکە زۆربووە و پەلاماری مەڕوماڵاتەکانیان دەدەن زیانیان پێ دەگەینن دهڵێت: ئەوە دووساڵە لەم وەرزەدا گورگ هێرش دەکاتە سەر مەڕوماڵاتەکانمان زیانێكی زۆرمان پێ دهكات.
زۆربەی دانیشتوانی دەڤەری سیدەکان ژیان گوزەرانیان لەسەر بەخێوکردنی ئاژەڵ و ئاژەڵدارییە و بەوپێیەی ڕووبەرێکی زۆری ناوچەکە شاخاوەیە چەندین جۆر ئاژەڵی دڕندەیی وەک ورچ و گورک و بەراز لە شوێنە شاخاویی و دارستانەکان خۆیان مەلاس داوە و ناوەناوە پەلاماری ئاژەڵی خۆماڵی ومەڕوماڵاتی هاووڵاتیان دەدەن و زیانیان پێ دەگەینن.
پ. مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.