Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 21:37

مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری نوێی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە

گەڕانەوەی ئاوارەکان تاوتوێکرا
کوردستان TV
#7
100%


خاتوو جینین هینیس بلاسخارت سوپاسی مەسرور بارزانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/12/2018 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری نوێی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا، وێڕای تاوتوێکردنی پێشهات و ئەگەرە سیاسییەکان، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە خاتوو بلاسخارت کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە کاری نوێیدا و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ هەماهەنگی و کارئاسانی لە جێبەجێکردنی کارەکانیدا.

لەبەرامبەردا خاتوو جینین هینیس بلاسخارت سوپاسی مەسرور بارزانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا.

لەدرێژەی ئەم دیدارەدا گفتوگۆی کێشەکانی عێراق و هۆکاری دواکەوتنی چارەسەرکردنیان کرا، لەوبارەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرینگی جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و پەلەکردن لە دامەزراندنی دامەزراوەکانی فیدراڵی کرد.

لەبەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا پرۆسەی یارمەتیدان و گەڕانەوەی ئاوارەکان و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی داعش تاوتوێکرا، پەیوەست بەو پرسە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختی لەوە کردەوە، وێڕای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەرکە مرۆییەکانی بەردەوام دەبێت، بە هاوکاری هێز و لایەنەکان تواناکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ لێک نزیککردنەوەی نوێنەرانی پێکهاتە و تایفەکان بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان.

هەوڵەکانی تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە ئاراستەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.