له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی به‌رده‌ڕه‌ش كه كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی كه‌وتووه كه تیایدا هاتووه، له ماوه‌ی 11 مانگ و 27 رۆژدا له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش 59 رووداوی هاتووچۆ روویداوه كه به‌هۆیه‌وه 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 80 كه‌سیش به سه‌ختی بریندار بوونه.
له باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كانی هاتوچۆ كۆمیسه‌ر حازم محمد له به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی به‌رده‌ڕه‌ش به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌شی زۆری رووداوه‌كان بۆ پێگری نه‌كردنی شوفێران به رێنمایی و یاساكانی هاتووچۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوكات ئه‌و كۆمیسه‌ره‌ی هاتووچۆ وتیشی: به‌شی زۆری رووداوه‌كانیش له‌سه‌ر رێگای نێوان به‌رده‌ڕه‌ش - كه‌ڵه‌ك و روڤیا - به‌رده‌ڕه‌ش بووه، به‌پێی زانیارییه‌كان رێژه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارساڵ كه‌میكردووه.
سەنگەر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.