راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان رایگه‌یاند:وه‌ك هه‌میشه مه‌سیحیه‌كان به به‌شێكی ره‌سه‌نی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌زانین و داڵده‌دان و حه‌وانه‌وه‌شیان به ئه‌ركی مرۆڤدۆستی گه‌له‌كه‌مان داده‌نێین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/12/2018 مه‌سروور بارزانی ، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كاردینال پیترۆ پارۆلین سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان و شاندی یاوه‌ری، له دیدارێكدا بارودۆخ و رۆڵ و ره‌وشی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان تاوتوێ كرد و داڵده‌دان و حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره مه‌سیحییه‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخێندرا.
له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی گه‌لی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند: وه‌ك هه‌میشه مه‌سیحیه‌كان به به‌شێكی ره‌سه‌نی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌زانین و داڵده‌دان و حه‌وانه‌وه‌شیان به ئه‌ركی مرۆڤدۆستی گه‌له‌كه‌مان داده‌نێین.
مه‌سروور بارزانی پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زاینییشی له كاردینال پیترۆ پارۆلین كرد و له رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه به‌و بۆنه‌یه‌وه سڵاوی تایبه‌تی بۆ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس نارد.
هه‌روه‌ها راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هیوای خواست به‌یارمه‌تی هه‌موو لایه‌ك كه‌شێكی له‌بار بخوڵقێندرێت بۆئه‌وه‌ی برایانی كریستیان وڵات به‌جێ نه‌هێڵن و ره‌وتی كۆچ پێچه‌وانه بێته‌وه و به ئاسووده‌یی بگه‌ڕێنه‌وه زێدی ره‌سه‌نی خۆیان.
له به‌رامبه‌ردا كاردینال پیترۆ پارۆلین، سوپاسگوزاری حكوومه‌تی ڤاتیكانی به هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و نزای بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه كرد. جگه له ستایشكردنی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له داڵده‌دان و دابینكردنی پێداویستییه‌كان بۆ ئاواره‌كان، دووپاتیكرده‌وه، ڤاتیكان له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیی و پشتیوانه‌كانی بۆ پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.