سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاندووه: 25 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایه‌كیان ئاراسته‌ی بانكی رافیده‌ین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزێكی 100 ملیۆن دینارییان پێبدرێت.
سه‌رچاوه‌كه كه به‌ماڵپه‌ری ناس-ی راگه‌یاندووه ده‌ڵێت: بانكی رافیده‌ین رازیبووه قه‌رزه‌كه به‌و په‌رله‌مانتارانه بدات، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو رێكاره‌كانی پێوست به وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردووه كه ناوی ئه‌و 25 په‌رله‌مانتاره وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بۆ پێدانی قه‌رز له‌لایه‌ن بانكه‌كه‌وه ده‌ستنیشان كراون.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ناوی ئه‌و 25 په‌رله‌مانتاره‌ی ئاشكرای نه‌كردووه كه له‌و قه‌رزه 100 ملیۆنییه سوودمه‌ند ده‌بن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.