Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 18:14

رێبوار تاڵه‌بانی: سوپاسی بێ پایانی هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆک بارزانی ده‌که‌م

بۆ پشتگیریكردنی له‌ پرسه‌ كوردستانی و دستووری و یاساییه‌كان
رێبوار تاڵه‌بانی: ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م
کوردستان TV
100%

رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سوپاسی بێ پایانی هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م بۆ پشتگیر كردنی له‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ یه‌كه‌م كوردستانین، دووه‌م ده‌ستوورین، سێه‌م یاسایین، ئه‌م پاڵپشتیكردنه‌ی جه‌نابیانیش هێز و توانایه‌كی زیاتری به‌ ئێمه‌ش به‌خشی. 

گوتیشی: به‌تۆمه‌تی به‌ سه‌بازی كردنی‌ كه‌ركووك كه‌ حاڵه‌ێكی‌ ناده‌ستووری و نایاساییه‌، دوێنی چوارشه‌ممه‌ سكاڵام له‌ دژی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق تۆمار كردووه‌. 

رێبوار تاڵه‌بانی گوتیشی: مافی هیچ تاك و كوتله‌و حزب و پارتێك نییه‌ كه‌ له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه‌ بڕیار بدات. 

هاوكات داواشی له‌ په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد كه‌ ئه‌و قه‌سه‌یه‌ بگه‌یه‌ننه‌ به‌غدا كه‌ كه‌ركووك هی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌وان به‌ رۆحێكی كوردانه‌ كار له‌سه‌ر كه‌یسی كه‌ركووك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بكه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.