ئه‌و سه‌ردانه نھێنییه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ عێراق ئه‌نجامی دابوو و بێ ئه‌وه‌ی له میاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی فیدرال كۆببێته‌وه، توڕه‌بوونی ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی عێراقی لێكه‌وته‌وه.
ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی عێراق، وایان له‌قه‌ڵه‌مداوه كه سه‌ردانه نھێنییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، پێشێلكردنی دابونه‌ریتی دیپلۆماتی و سه‌ره‌وه‌ریی عێراقه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به یاوه‌ری مێلانیا تره‌مپ-ی ھاوسه‌ری له شه‌وی كریسمسدا، به‌سه‌ردانێكی نھێنی گه‌یشته عێراق و له میاندا سه‌ربازانی ئه‌مریكایان له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار به‌سه‌ركرده‌وه و دواتر عێراقیان به‌جێھێشت بێ ئه‌وه‌ی ھیچ دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق ئه‌نجام بده‌ن.
له‌باره‌ی سه‌ردانه نھێنییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی (چاكسازی و بنیاتنان) له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌باح ساعدی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دۆناڵد تره‌مپ به شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی عێراقی كردووه وه‌ك ئه‌وه بێت عێراق ویلایه‌تێك بێت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ھیچ رێزێكی له سه‌روه‌ری عێراق نه‌گرتووه.
سه‌باح ساعدی وای به پێویست زانیوه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانشتنێكی به‌په‌له به ئامانجی تاوتوێكردنی ئه‌م پێشێلكردنه‌ی سه‌روه‌ری عێراق ساز بكات، ئه‌م ھه‌ڵسوكه‌وته ناڕه‌واییه‌ی دۆناڵد تره‌مپ رابگرێت كه پێویسته سنووری خۆی بزانێت، چونكه داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كۆتایی ھاتووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی (چاكسازی و بنیاتنان) ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كێشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا ھیچ بیانویه‌كی نییه تا ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێت به یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لای خۆیه‌وه ھاوپه‌یمانی "بینا" كه ھادی عامری نزیك له ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌بات رایگه‌یاندووه "سه‌ردانه نھێنییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ عێراق، پێشێلكارییه‌كی روونی دابونه‌رێتی دیپلۆماتییه كه ئه‌مه‌ش به ھه‌موو شێوه‌یه‌ك كارێكی ره‌تكراوه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ھاوپه‌یمانی "بینا" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، زۆرێك له نیشانه‌كانی پرسیار له‌باره‌ی بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق و ئامانجه راسته‌قینه‌كان داناوه، به‌تایبه‌ت ھیچ دوور نییه ئه‌و ئامانجانه ببێنه مایه‌ی ھه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی عێراق.
ھاوپه‌یمانی "بینا" داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه كه ئه‌م سه‌ردانه ره‌ت بكاته‌وه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانشی لێ ئاگادار بكاته‌وه و به زووترین كات باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غداش بانگھێشت بكات.
ھه‌روه‌ھا ھاوپه‌یمانی "بینا" داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه كه له‌سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی یه‌كگرتووبن و سنوورێكیش دابنێن بۆ بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق.
لای خۆیه‌وه سه‌ركرده‌ی عه‌سایبی ئه‌ھلی حه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی ھه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی ھێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق كرد.
له تویتێكدا، قه‌یس خه‌زعه‌لی نووسیوویه‌تی "وه‌ڵامی عێراقییه‌كان بۆ سه‌ردانه‌كه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌ركردنی ھێزه سه‌ربازییه‌كانت له عێراق ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ھێزه‌كانت له عێراق نه‌كێشنیته‌وه، ئه‌وا ئێمه به لێھاتوویی و توانای خۆمان ده‌ریان ده‌كه‌ین، ھه‌روه‌ك چۆن ناچاربوون له ساڵی ٢٠١١دا عێراق جێبھێڵن.
ھاوكات جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، حه‌سه‌ن كه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتوویه‌تی "به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ھه‌وڵده‌ده‌ین دانیشتنێكی به‌پله ساز بكه‌ین به ئامانجی تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ به تایبه‌تیش سه‌ردانه نھێنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ".
حه‌سه‌ن كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سه‌ردانه نھێنییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه و باسی له‌وه‌شكردووه كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، به‌بێ ئاگاداری حكوومه‌تی عێراق ئه‌نجامدراوه.
پێشتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاوكرابوویه‌وه، ئاماژه به‌وه كرابوو كه حكوومه‌ت ئاگاداركرابووه‌وه له پلانی سه‌ردانه‌كه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و پیرۆزبایی له حكوومه‌تی نوێ ده‌كات و پاشان سه‌ردانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌كات و ھاتووه "چاوه‌ڕوان ده‌كرا تره‌مپ له به‌غدا له رێوڕسمێكی فه‌رمیدا پێشوازی لێبكرێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌ھدی كۆببێته‌وه، به‌ڵام بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بووه‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دیداره به ته‌له‌فۆن ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.