گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه له میانی ١٠ مانگی رابردوودا، زیاتر له دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و پلانیشیان وایه ساڵی داهاتوو ئه‌م رێژه‌یه زۆر به‌رزتر بێته‌وه.
نادر روستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی گوتی: كه‌رتی گه‌شتوگوزار هه‌موو ساڵ پلانی خۆی هه‌یه، ئه‌مساڵیش ئاماده‌كاری كراوه بۆ هێنانی گه‌شتیار له سه‌ری ساڵ، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه كراوه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئێمه له شار و شارۆچكه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین گه‌شتیار رابكێشین. له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ندێك ئاهه‌نگی گشتی ساز بكرێت، هه‌روه‌ها له هۆتێله‌كانی چوار ئه‌ستێره و پێنج ئه‌ستێره‌ش ئاهه‌نگی تایبه‌ت ساز بكرێت، ئه‌مانه به به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و لایه‌نه‌كان قسه‌مان كردووه، هه‌روه‌ها له رووی سۆشیال میدیا ماركێتینگمان كردووته‌وه و په‌یاممان بۆ خه‌ڵكانی ناوخۆ و خوارووی عێراق ناردووه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆرترین كه‌س ئاگاداری بێت و پێشبینی هاتنی رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی ئه‌مساڵیش، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه كه تا سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م، زیاتر له دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و زۆرترینیشیان بۆ پارێزگای هه‌ولێر هاتوون، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی سۆران له هه‌ولێر و سه‌رسه‌نگ له دهۆك و سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش شوێنێكی سه‌رنجڕاكشێه و زۆرترین گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.