به‌رێز سه‌رۆك بارزانی دەربارەی گرتن و سزادانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: ئه‌م جۆره بڕیارانه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به دۆخی سیاسی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، بەڵکو گرفته‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
بڕیاری دادگای کەرکووک دەربارەی گرتن و سزادانی بەڕێز رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ته‌واو سیاسییه و پێوه‌ندی به بابه‌تی دادوه‌ری و یاساییه‌وه نییه.
ڕێبوار تاڵه‌بانی، دژی پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسا وه‌ستاوه‌ته‌وه، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی شاری كەركووك كردووه.
ئه‌م جۆره بڕیارانه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به دۆخی سیاسی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، بەڵکو گرفته‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
داوا له داموده‌زگای فیدراڵ و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌م، پێویستە سنوورێك بۆ ئه‌م جۆره بڕیاره سیاسیانە دابنێن، كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و كێشه‌كانی كه‌ركووك ناكات.
مه‌سعود بارزانی
٢٦-١٢-٢٠١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.