جه‌خت له خێرایی كاركردن و بریاریش درا ستافه‌كانى خزمه‌تگوزاری له فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان زیاد بكرێن .
به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له ڕه‌وشى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئەنجومه‌نى وه‌زیران و نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر ، بۆتان خۆشناو بەرێوەبەری شارەوانی چوار سه‌ردانى له‌نگه‌ى هه‌ولێریان كرد .
له‌نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ى بازاره‌كه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئاو و كاره‌با و ئاوه‌ڕۆ و ئاگر كوژێنه‌وه بوون كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه ده‌چێت و جه‌ختیش له خێرایی كاره‌كان كرایه‌وه و بریاریش درا ستافه‌كانى خزمه‌تگوزاری له فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان زیاد بكرێن و له‌ماوه‌یه‌كى نزیك ئه‌م بازاره گرنگه‌ى پایته‌خت بكه‌وێته‌وه كار كه رۆژانه جموجۆڵى بازرگانى زۆری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و گه‌رم و گوڕترین بازاری پایته‌خته .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.