Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 04:46

سەرۆک وەزیرانی فاتیکان گه‌یشته‌ هه‌ولێر

له‌گه‌ل بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەمشەو كاردیناڵ پیترۆ پارۆڵێن سەرۆك وەزیرانی فاتیكان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گه‌یشته‌ هەرێمی كوردستان .

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كاردیناڵ پیترۆ پارۆڵێن بەیاوەری شاندێكی فەرمی گه‌یشته‌ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرو لەلایەن كه‌ریم شنگالى وه‌زیرى ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك له‌ بەرپرسانی حكومه‌تى هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكراو بڕیاره‌ له‌ میانه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌یدا پارۆلین له‌گه‌ل گه‌وره‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان  ره‌وشى مه‌سیحییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمى كوردستان بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.

پارۆڵێن بەر لە دوو ڕۆژ بەیاوەری شاندێك و بەسەردانێكی فەرمی گەیشتبووە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.

ئەم سەردانەی كاردیناڵ پیترۆ كە كەسایەتی دووەمی فاتیكانە لە دوای پاپا فرانسیسی فاتیكان، لە كاتێكدایە هەرێمی كوردستان لەنێو جەژنەكانی سەری ساڵی نوێ و لەدایكبوونی مەسیح دان و هاووڵاتیانی مەسیحیی كوردستان و هەزاران ئاوارەی مەسیحی عێراق لە هەولێر داڵدە ده‌درێن.

چاوەڕوان دەكرێت كاردیناڵ پیترۆ پارۆڵێن لەگەڵ هەریەك لە به‌رێزان سەرۆك مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی كۆبێتەوە، لە بەرنامەشی دایە بەشداری لە كردنەوەی چەند پرۆژەیەكدا بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.