له رووداوێكی تهقهكردندا ئهمشهو چوارشهممه لهسهر پێنج شهممه كهسێك له دهۆك كوژرا و پۆلیسیش دەڵێت کێشەی دوژمنداری لەنێوان بکوژ و کوژراوەکەدا هەبووە.
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاند: ئەمشەو لە نزیک سەنتەری دهۆک گەنجێک تەقەی لە کەسێکی تەمەن 42 ساڵ کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاند: کاتژمێر حهوتی ئەمشەو لە نزیک سەنتەری دهۆک گەنجێک تەقەی لە کەسێکی تەمەن 42 ساڵ کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس دهڵێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە، ناو و ناونیشانی ئەو کەسەی تەقەکانی کردووە دەست پۆلیس کەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، هێمن سلێمانی رایگەیاند بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کێشەی دووژمنداری لەنێوان ئەو دوو کەسەدا هەبووە، پێشتر رووداوێکی کوشتن هەبووە، تەقەکەرەکە تۆڵەی برای خۆی کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.