بهمهبهستی پشتیوانیكردن له دۆسیهی سێوان قادر و منداڵهكانی، تۆڕی رێكخراوهكانی ئافرهتان پرسهیان له شاری ههولێر دانا و پاڵپشتی خۆیان بۆ رێوشوێنه یاساییهكان راگهیاند.
له شاری ههولێر تۆڕی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان، کە بهشێكی زۆر له ڕێکخراو ئەندامن تیایدا، پرسەیان بۆ سێوان قادر و منداڵهكانی دانا.
پرسهی سێوان قادر پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشممه 26ی كانونی یهكهمی 2018، لە هوڵی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بهڕێوهچوو و ئامادەبووان، ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە سوتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەی، ناخی هەمووانی هەژاندووە.
جەختیشیانکردەوە کە دەبێت بە توندترین شێوە سزای ئەنجامدەری تاوانەکە سزابدرێت و ڕێگاش نادەن بە هیچ جۆرێک بە سوڵحی عەشایەریی یەکلایی بکرێتەوە و تاوانبار لە سزا دەربازی ببێت.
مەراسیمی پرسە و چالاکیی دژی سوتاندنی سێوان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە شەوی 16ی ئەم مانگە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە گەڕەکێکی چەمچەماڵ، سێ منداڵ و دایکیان سووتان و منداڵەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداو، دایکیشیان دوای چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەی گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.