به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاقیگه‌ی شوێن په‌نجه‌ی تۆمه‌تباران له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك كرایه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه له ماوه‌ی رابردوو گه‌ڵێك تۆمه‌تبار ڕه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانی هه‌ولێر كراون، بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ ئه‌نجامه‌كه‌ی دواده‌كه‌وت.
تاقیگه نوێیه‌كه‌ی پۆلیسی دهۆك به هاوكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كارگێڕی پارێزگای دهۆك دانراوه و ماوه‌ی دوو ساڵه كاری تێدا ده‌كرێت.
شایه‌نی گوتنه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی چاودێری ئه‌لیكترۆنی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك دانرا، هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستا پۆلیس توانیویه‌تی 531 تۆمه‌تبار به‌م سیسته‌مه نوێیه ده‌ستگیربكات.
لیوار تاریق سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی روژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجار له پارێزگای دهۆك تاقیگه‌ی پێشكه‌وتوو له بواری پشكنین و ده‌سكه‌وتنی به‌ڵگه‌ی تاوان له شاری دهۆك داده‌نرێت.
هه‌ر كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێشتر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامی په‌نجه و پشكنین و به‌ڵگه‌ی تاوان هه‌موو كاره‌كان پشت به تاقیگاكانی هه‌ولێر ده‌به‌سترا، به‌مه‌ش هه‌ندێ جار 45 رۆژ پێویست بوو، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان دوا ده‌كه‌وت، به‌ڵام دامه‌زراندنی تاقیگه‌ی پێشكه‌وتوو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی دهۆك، ته‌واوی زانیاری و به‌ڵگه و پشكنین له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی تاوان ته‌نیا پێویستمان به 48 كاتژمێر ده‌بێت له‌م ماوه‌یه كه‌متریش ئاشكرا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پولیسی دهۆك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی دیكه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی دهۆك كراوه، له‌وانه باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ بۆ پۆلیسی دهۆك دروست كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی دهۆك گوتیشی: له به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم كار له‌سه‌ر به‌ئه‌لیكترونیكردنی هه‌موو كاره‌كانی پۆلیس ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی باشتر و خێراتر خزمه‌ت به هاووڵاتییان و دۆسیه‌كانی تاوان بكرێت، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌ویش ته‌واو ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.