بۆ ساڵی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان، چوار جۆری نوێی پوولی پۆسته‌ی چاپكرد و له‌لایه‌ن پۆسته‌ی هه‌رێم كاریان پێده‌كرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەم چوار پوولە نوێیەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان له چاپخانه‌ی (گرین گلۆری) له وڵاتی لوبنان به كوالیتی و ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی چاپ ده‌كرێن.
له دوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، له ساڵی 1993ەوه ده‌ستی كردووه به چاپكردنی پوولی پۆسته‌ی هه‌رێم و كاری پێده‌كرێت.
پووله‌كانی پۆسته‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2018 پێكهاتوون لەمانەی خوارەوە:
1- دیمه‌نی گوندێكی هه‌ورامان، نرخی پوول 500 دینار.
2- قه‌ڵای خانزاد له نزیك شاری هه‌ولێر ، وه‌كو هێمایه‌كی مێژوویی بۆ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ژن له مێژووی كوردستاندا، نرخی پوول 750 دینار.
3- تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ده‌ستڕه‌نگین و كۆچكردووی شاری هه‌ولێر ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان، نرخی پوول 1000 دینار.
4- وێنه‌یه‌كی فۆتۆی منداڵێكی گوڵ‌فرۆش به چه‌پكێك نێرگزه‌وه، به كامێرای مامۆستا یوسف حه‌مه ره‌شید، نرخی پوول 5000 دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.