دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دادگای شاری كه‌ركوك بریاری زیندانی كردنی بۆ (د.رێبوار تاڵه‌بانی ) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركرد ، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له‌م بریاره ده‌ر ده‌برێت و پێوایه ئه‌م بریاره سیاسیه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه .
خه‌لیل ئیبراهیم وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به میدیاكانی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنین ، كه ئه‌م بڕیاره له سه‌ر بنه‌مای یاسا سه‌روه‌ری و بێ لایه‌نی دادگا ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو پاڵنه‌ری ئه‌م بڕیاره ، سیاسییه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له رێبوار تاڵه‌بانی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكە له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێسته نیشتمانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوكە، وه دیاره كه‌وا دوای رووداوه‌كانی (16/ئۆكتۆبه‌ر) هه‌ندێ لایەن و دەزگای شاری كەركوك بە پاڵنەری سیاسی به‌رده‌وام هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان داوه له كه‌سانی نیشتمان په‌روه‌ر و به‌هه‌ڵوێست.
خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌وه‌شی باسی لەوەشكردووە، ئێمه نیگه‌رانی خۆمان له‌و بڕیاره راده‌گه‌ێنین و گشت هه‌وڵه‌كانمان له رێكاری یاسای و سیاسی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره و داوا له گشت لایه‌ن و هێزه سیاسیه نیشتمانیه‌كان ده‌كه‌ین ، كه‌وا هه‌ڵوێستی نیشتمانی و دڵسۆزی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی شكۆی كه‌سانی ئازادیخواز و دڵسۆزی خاك و نیشتمان.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕێبوار تەڵەبانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دەرکرد و بڕیاریدا ناوبراو شەش مانگ زیندانی بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.