Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 05:22

ژنێک لەسەر دۆسییەی سێوان و منداڵەکانی دەستبەسەرکرا

‌تۆمەتبارە بەوەی دەستی هەبووە
کوردستان TV
#7
100%


بە بڕیاری دادوەر لەسەر دۆسیەی سووتان و گیانلەدەستدانی سێوان و منداڵەکانی لە چەمچەماڵ، ژنێک دەستبەسەرکرا.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی کانونی یەکەم، بەمەبەستی وەرگرتنی وتە و لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایەی لەسەری تۆمار كرابوو، ژنێک دەستگیر كرا.

بەپێی زانیارییەکان دوای دەستگیرکردنی ژنەکە لەگەڵ هاوسەری سێوان قادر لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە گواستراونەتەوە بۆ زیندانی معەسكەر سەلام لەشاری سلێمانی.

لای خۆشییەوە سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی  هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە بڕیاری دادوەر ژنێک لەسەر دۆسییەکەی چەمچەماڵ دەستبەسەرکراوە و تۆمەتبارە بەوەی دەستی هەبووە.

پێشتر ئەو ژنە وەک شایەتحاڵ بانگهێشتی دادگا کرابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەچووە بووە دادگا، دادوەر ماددە یاساییەکەی بۆ دەستبەسەرکردن گۆڕیوە.

شەوی 16ی ئەم مانگە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە گەڕەکێکی چەمچەماڵ، سێ منداڵ و دایکیان سووتان و منداڵەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداو، دایکیشیان دوای چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەی گیانی لەدەستدا، بەڵام بەر لە گیانلەدەستدانی هاوسەرەکەی بە سوتاندنی خۆی و منداڵەکانی تۆمەتبار کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.