Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 12:25

به‌هۆی خیانه‌تی 16ـی‌ ئۆکتۆبه‌ر دادگای کەرکووک سزای بەندکردن بەسەر بەرپرسێکی کورددا دەسەپێنێت

دادگای لێكۆڵینەوەی ئەستۆپاكى
کوردستان TV
#7
100%


دادگای كه‌ركووك شه‌ش مانگ سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركرد.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕێبوار تەڵەبانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دەرکرد و بڕیاریدا ناوبراو شەش مانگ زیندانی بکرێت.

دادگای لێكۆڵینەوەی ئەستۆپاكی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەهۆی خەرجكردنی بڕی 76 ملیۆن دینار لەدەرەوەی رێووشوێنە یاساییەكان، دادگای لێكۆڵینەوەی ئەستۆپاكى بەپێی ماددەی 331ـی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی هەمواركراو لە ساڵی 1969، سزاى شەش مانگ زیندانى بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە وەكالەت دەركرد.

ئەوە سەرەڕای دەركردنی یاداشتنامەی دەستگیركردن و گشتگیركردنی لەسەر هەموو بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانی پۆلیس و بڵاوكردنەوەی لە دوو رۆژنامەی فەرمی ناوخۆ.

ئاماژە بەوەکراوە ئەگەر پارەكە نەگەڕێنێتەوە دۆسییەکەی ڕەوانەی دادگای تاوان دەكرێت بۆ دادگاییكردنی بێ ئامادەبوونی خۆی.

به‌هۆی خیانه‌تی 16ـی‌ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی‌ پار‌ رێبوار تاڵه‌بانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەوەكالەت ئه‌و شاره‌ی جێهێشتووه، بەگوتەی خۆی تاوەكو رەوشی شاری كەركووك ئاسایی نەكرێتەوە ناگەڕێتەوە كه‌ركووك.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.