كتێبی ئه‌فسانه كوردییه‌كان-ی مارگریتا ڕودنكو، نوێترین كاری وه‌رگێڕانی سه‌ید ڕه‌سووڵ حسێنییه و یه‌كێكه له بڵاوكراوه نوێكانی ده‌زگای چاپ و بوكردنهوهی خانی له شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ئه‌م كتێبه به‌شێك له گرنگترین ئه‌فسانه كوردییه بڵاوه‌كانی نێو ژیانی كوردهواری له خۆگرتووه و مارگریتا ڕودنكو هه‌وڵی داوه به داڕشتنێكی جوان و گێڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بیخاته‌ڕوو و وه‌رگێڕیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ده‌قه‌كه‌ی داوه.
ئه‌م كتێبه‌كه به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌كیدا دابه‌ش كراوه كه به‌شی یه‌كه‌م ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی له خۆگرتووه كه تایبه‌ته به گیانله‌به‌ران و له ژێر ناونیشانی "ئه‌فسانه‌ی گیانله‌به‌ران" خراونه‌ته‌ڕوو. به‌شی دووه‌م كه له ژێر ناونیشانی "ئه‌فسانه‌كانی ژیانی ڕۆژانه" خراوه‌ته‌ڕوو، ته‌رخان كراوه بۆ حیكایه‌ته ڕۆژانه‌ییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵی كوردهواری. هه‌رچی به‌شی سێیه‌میشه ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی كه سیحر و جادووی تێدا ڕه‌نگداوه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه به‌و پێیه‌ی ده‌توانێ به‌شداری بكات له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌له‌پووری گێڕانه‌وه‌ی كوردی.
سه‌رچاوه/هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.