هێزێكی چه‌كدار ڕێگه‌ی نه‌دا كاروانی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بگات به لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی شه‌رگات.
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره و لێقه‌وماواندا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووه‌م كاروانی هاوكارییه‌كانی به‌ره‌و لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی شه‌رگات به‌ڕێكرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزیكی چه‌كداره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ڕێگه‌نه‌درا هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بگاته ده‌ست لێقه‌وماوانی ئه‌و ناوچه‌یه.
نێردراوی كوردستان تی ڤی پێیڕاگه‌یاندین كه هێزێكی چه‌كدار ڕێگه‌ی نه‌دا كاروانی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بگات به لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی شه‌رگات.
هاوكات نێردراوی كوردستان تی ڤی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ڕێگریكردن له گه‌یشتنی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ شه‌رگات دیارنییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.