Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 11:46

ئاگادارییه‌ک له‌ پۆلیسی گرتن و گواستنەوەى هه‌ولێر

په‌یوه‌سته‌ به‌كه‌سوكارى زیندانیانى گرتووخانه‌ى هه‌ولێر 
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر،بۆ رۆژانى پشووى سه‌رى ساڵ وادەی سەردانیكردنی ڕاگیراوانی لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە ڕاگەیاند.

 

مقەدەمی مافپەروەر خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، بە مێدیاكانی ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە 27/12/2018، پیاوان دەتوانن سەردانی ڕاگیراوان لە پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بكەن.

 

خۆشناو ڕوونیشی كردەوە، دووشەممەی داهاتوو كە دەكاتە 31/12/2018 و پشووی فەرمییە، ئافرەتان ڕێگایان پێ دەدرێت سەردانی ڕاگیراوان بكەن و پۆلیسیش ئامادەكاریی تەواوی بۆ پێشوازیكردن لە كەسوكاری ڕاگیراوان كردووە.

 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.