سه‌باره‌ت به رووداوى گیانله‌ده‌ستدانى سێوان قادر و 3 منداڵه‌كه‌ى، په‌رله‌مانتارانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان ئاراسته‌ی بهنه‌ماڵه و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ن و دڵنیایان ده‌كه‌نه‌وه كه له‌نزیكه‌وه چاودێریی دۆسییەکە دەکەن، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بەیاننامەیەک لە پەرلەمانتارانی ئافرەت سەبارەت بەکوشتنی خاتوو سێوان و ۳ منداڵەکەی
بەناوی خانمە پەرلەمانتارەکانی کوردستانه‌وه پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خواڵێخۆشبوو سێوان قادر دەکەین کەخۆی و سێ مناڵەکەی بەکارەساتێکی نامرۆڤانە کۆچی دواییان کرد لەچەمچەماڵ. خوای گەورە دڵنەوایی خانەوادەکەی بدات و دڵنیایان دەکەینەوە کەوەکو خانمە پەرلەمانتارانی کوردستان لە نزیکەوە چاودێریی دۆسییەکە دەکەین و هەوڵی تەواو دەدەین کەتاوانبار بەسزای خۆی بگات لە چوارچێوەی یاسادا.
لەم بۆنە ماتەمینییەدا بەجیاوازیی بیروبۆچوونمانەوە بەڵێن بەهەموو خێزانە ستەملێکراوەکانی هەرێمەکەمان دەدەین کەپێشنیازی یاسامان دەبێت بۆ هەموارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی و یاسا سزاییە بەرکارەکان لەهەرێمی کوردستان، بەجۆرێک کە ببێتەمایەی نەهێشتنی بیانووەکانی قوتاربوون لەسزادانی توندی ستەمکاران بەرامبەر خێزان و کەسوکارەکانیان.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.