Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 13:17

تۆمه‌تبارێک به‌ناوی زه‌وی وه‌رگرتن و دامه‌زراندن پاره‌ى له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌ ده‌ستگیر کرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدرێژەی كاروچالاكییەكانی بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان و پارەی لێوەرگرتوون كەگوایە دایان دەمەزرێنێت، زەوییان بۆ وەردەگرێت یاخود خانەنشینیان دەكات.

 پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، م ،ع ) دانیشتوی شاری سلێمانیەو بە فەرمانی  داوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

 له‌كۆتادا پۆلیسى سلێمانى  داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات كە بەو جۆرە كەسانە هەڵنەخەڵەتێن و لە كاتی بونی هەر ڕوداوێكی وا دەستبەجێ‌ لایەنە پەیوەندیدارەكان و هێزەكانی پۆلیسی لێ‌ ئاگادار بكەنەوە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.