لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ڕایدهگهێنێت ، سبهى پێنج شەممە 27 ى 12 ى 2018 ، مووچەی مانگی ئازاری كەمئەندامان دابەش دەكرێت.
ڕاشیدهگهێنێت سبهى پێنجشهممه مووچهى مانگی ئازاری 2018 كەمئەندامانی سنوری شاری كەلار و دەورووبەری دابەش دەكرێت.
ڕاشیدهگهێنێت ، ئەو كەمئەندامانەی ڕێژەی كەمئەندامیان لە لیژنەی پزیشكی دەرنەچووە و مووچەكەیان ڕاگیراوە سەردانی بانك نەكەن بۆ وەرگرتنی مووچە تا كاتی دووبارە پشكنینەوەیان لەلایەن لیژنەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.