له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ژه‌نه‌راڵ ئیسریسیتو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا به یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی ktcc سه‌ردانی بنكه‌ی مه‌شقی دهۆكیان كرد له ئه‌تروش، له‌لایه‌ن عمید سلاح سالح به‌رپرسی بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆك وئه‌فسه‌رانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا به‌رپرسی بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆك پیرۆزبایی له ژه‌نه‌رال و شاندی یاوه‌ری كرد به بۆنەی جەژنی كرسمس و هیوای خواست دوور له خانه‌واده‌كانیان به خۆشی و ئاسوو‌ده‌یی ئەم جەژنە بەرێ بکەن، هه‌وه‌رها هه‌ر له‌و دیداره‌دا سوپاسی هێزه‌كانی ئیتاڵیا و هاوپه‌یمانانی كرد له پاڵپشتی و به‌ره‌و پێش بردنی تواناكانی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له رووی مه‌شقیه‌وه.
دواتر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا ستایش رۆڵی بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆكی كرد له مه‌شق پێدان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ڵینی پاڵپشتی به‌رده‌وامی دا بۆ زیاتر مه‌شق دان به‌گشت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك، هه‌روه‌ها هیوای خوست كه بتوانن به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ماوه‌یه‌كی زوودا كۆتایی بهێنریت به مه‌شقی تایبه‌ت به راهێنه‌ران و مامۆستایانی مه‌شق له ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
دوای دیداره‌كه شاندی میوان به یاوه‌ری به‌رپرسی بنكه‌ی مه‌شقی پیاده گه‌شتێكیان به‌ناو گۆڕه‌پانی مه‌شق دا كرد، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به به‌ره‌وپێش چوونی شێوازی مه‌شقه‌كانی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.