پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاند كه له دوو ھه‌ڵمه‌تدا، ھه‌شت تیرۆریستی داعش له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه ده‌ستگیركراون، كه به‌ر له ده‌ستگیركردنیان، پلانیان دانابوو ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن
عه‌مید ئه‌فراسیاب كامل، گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك، رایگه‌یاند: له دوو ھه‌ڵمه‌تدا كه ھێزه‌كانمان له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركووك ئه‌نجامیانداوه، ھه‌شت تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركراون.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و ھه‌شت تیرۆریسته له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین ناوه‌ڕاستی كه‌ركووك ده‌ستگیركراون، ھه‌روه‌ھا له میانی دوو ھه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌مید ئه‌فراسیاب كامل باسی له‌وه‌شكرد، ھێزه‌كانی پۆلیس ماوه‌ی ھه‌شت ساڵه به‌دوای ئه‌و ھه‌شت تیرۆریسته ده‌گه‌ڕێن كه سه‌ربه شانه نووستووه‌كانی داعشن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ھه‌شت تیرۆریسته‌كه به‌ر له ده‌ستگیركردنیان، پلانیان دانابوو ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
چه‌كدارانی داعش ده‌ستییان به جموجۆڵ كردۆته‌وه‌و دوێنێ كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژییان له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ئه‌نجامداو له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووش‌دا، 20 هاووڵاتییان له سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك و سه‌لاحه‌دین رفاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.