به‌پێی میدیای ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به فه‌رمی داوایان له كۆمپانیای گوگڵ كردووه كه نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره له‌سه‌ر گوگل ئێرس لابده‌ن، چونكه له نه‌خشه‌كه‌دا به‌شێك له خاكی توركیای پێوه لكێنراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حورییه‌ت، جاهیت تۆران، وه‌زیری گوراستنه‌وه‌و پلاندانای توركیا رایگه‌یاندووه ، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌م نه‌خشه‌یه له سه‌رگوگل ئێرس هه‌بووه.
هه‌روه‌ها تۆران جه‌ختی كردۆته‌وه كه به‌رپرسانی حكومی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیای گوگڵ گفتوگۆیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات نه‌خشه‌كه لابده‌ن و پابه‌ند بن به یاسا نیشتمانییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.