به‌رمیله گازێك له قه‌زای مێرگه‌سۆر به وەستایەکی له‌حیمكردندا تەقییەوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، وه‌ستاكه گیانی لەدەستدا.
رائید سەعدون هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، روداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی كانونی یه‌كه‌می 2018 له كاتێكدا بووه كه وەستایەکی دانیشتووی شارۆچکەی مەزنێى سەربە قه‌زای مێرگەسۆر لەکاتی لەحیمکردنی بەرمیلێکی گازدا بەرمیلەکەی پێدا تەقیووەتەوە و برینداربووە.
وتیشی" هەرچەندە دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی کراوە، به‌لام لەبەر سەختیی برینەکەی رەوانەی هەولێر کراوە، دواتر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هه‌ولێر گیانی لەدەستداوه.
رائید سەعدون هاودیانی ئاشكرایكرد كه وەستاکە ناوی "هاوار محەمەد مەحمود"ه و لەدایکبووی ساڵی 1991 بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.