ژه‌نه‌ڕاڵ پاتریك كریستۆفهری هۆڵه‌ندیی رۆژی رابردوو واته شه‌ممه گه‌یشته عه‌ده‌ن پایته‌ختی كاتیی یه‌مه‌ن تا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان حكومه‌تی یه‌مه‌ن دیدار و گفتوگۆ بكات سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ركه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێی سپێردراوه.
ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه دوانیوه‌ڕۆی رۆژی رابردوو له‌ژێر پاراستنی هێزه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دوای هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بیی له رێگه‌ی زه‌مینییه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری حوده‌یدییه رۆیشت تا رایبگه‌یه‌نێت ده‌ستده‌كات به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌كو چاودێری ئاگربه‌ست كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێی سپێردراوه.
حكومه‌تی یه‌مه‌ن پێشتر پابه‌ندیی خۆی به ئاگربه‌سته‌كه راگه‌یاندبوو به‌جۆرێك كه به ئاراسته‌ی رێككهتننامهكهی سوید بوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان چه‌كدارانی حوسیی له كاتژمێره‌كانی سه‌رتاوه ئاگربه‌ستیان شكاند.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.