Erbil 12°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 23:43

ئیندۆنیسیا.. تسونامى کراکاتو 62 که‌سى کرده‌ قوربانى و به‌ سه‌دان که‌سى دیکه‌ی بریندارکرد

حكومه‌تى وڵاتى ئیندۆنیسیا هۆشدارى به‌ نیشته‌جێی وڵاته‌كه‌ى و گه‌شتیاران دا
ئیندۆنیسیا.. تسونامى كراكاتو 62 كه‌سى كرده‌ قوربانى و به‌ سه‌دان كه‌سى دیكه‌ی برینداركرد
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، به‌رپرسانى وڵاتى ئیندۆنیسیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى كانوونى یه‌كه‌م رایانگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌ى گركانى ئاناك كراكاتو بووه‌ هۆى دروستبونى تسونامى له‌ دوورگه‌ى جاوه‌و سوومه‌تره‌ى سه‌ر به‌ وڵاتى ئیندۆنیسیا و سه‌دان خانوو و ته‌لارى ژێر ئاو كردووه‌.

به‌ پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وڵاتى ئیدۆنیسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دوێنێ دره‌نگانى شه‌ممه‌ به‌هۆى رووداوى تسونامى به‌سه‌دان خانوو و باڵه‌خانه‌ به‌ قوورسى زیانى پێگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ قه‌راغى ده‌ربه‌ندى سونداى داوه‌ كه‌ به‌لایه‌نى كه‌م 62 كه‌سى كردووه‌ته‌ قوربانى و به‌سه‌دان كه‌س بریندارن.

حكومه‌تى وڵاتى ئیندۆنیسیا هۆشدارى به‌ نیشته‌جێی وڵاته‌كه‌ى و گه‌شتیاران دا كه‌ دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ كه‌نارى ده‌ریاى سوندا و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان و تا 25ى كانوونى یه‌كه‌م پابه‌ندى ئه‌و هۆشدارییه‌ ببن.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 26ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2004 رووداوى تسونامى له‌گه‌ڵ بوومه‌له‌رزه‌ له‌ زه‌ریاى هیندى ده‌ستى پێكرد و به‌هۆیه‌وه‌ 226 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا له‌ 13 وڵات و زیاتر له‌ 120 هه‌زار كه‌س له‌ وڵاتى ئیندۆنیسیا بوون، له‌ ساڵى 1883 ته‌قینه‌وه‌ى گركانى كراكاتاو و روودانى زنجیره‌یه‌ك له‌ تسونامى بووه‌ هوى گیان له‌ده‌ستدانى زیاتر له‌ 36 هه‌زار كه‌س.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.