له هه‌واڵه‌كاندا هاتبوو كه هاوكات له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كه‌شتیی فڕۆكه هه‌ڵگریی " ی‌و ئێس ئێس جۆن ستانیس "ـی ئه‌مریكیی به گه‌رووی هوڕموزدا، به‌له‌مه تیژڕه‌وه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران كه‌وتوونه‌ته دوای و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌م وڵاته‌ش موشه‌كێكی ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كه كردووه، به‌ڵام به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه هه‌واڵی ئاراسته كردنی موشه‌كه‌كه راست بێت و ته‌نیا نزیك بوونه‌وه‌ی به‌له‌مه تیژڕه‌وه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
ئه‌میر رهستگاریی سه‌رۆكی رێخكراوی پیشه‌سازیی به‌رگریی ده‌ریایی ئێران له‌مباره‌وه‌یه وتوویه‌تیی: ئاراسته كردنی ئه‌م موشه‌كه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه بووه و به مه‌به‌ستی به ئامانج گرتنی كه‌شتییه فڕۆكهههڵگرهكهی ئه‌مریكا نه‌بووه.
ئه‌م به‌رپرسه ئێرانییه به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێرانی وتووه: دوورگه‌ی " قشم " كه شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕی سه‌ربازیی سوپای پاسدارانه، كه‌وتووه‌ته نزیكه ده‌رچه‌ی گه‌رووی هوڕموز و به ئه‌گه‌ری زۆر كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كه توانیویه‌تیی به راداره‌كانی شوێن پێی موشه‌كه‌كه هه‌ڵگرێت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م موشه‌كه به ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كه نه‌هاویژراوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك كۆماری ئێران تا ئێستا چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێ نه‌وتی خۆی له گه‌رووی هوڕموزهوه هه‌نارده بكات، وڵاته‌كه‌ی رێگه نادات هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش نه‌وت له رێگه‌ی ئه‌م گه‌رووه هه‌نارده بكات، هاوكاتیش سوپای پاسداران له‌م شه‌ش مانگه‌ی دواییدا ئه‌مه دووه‌مجاره مانۆڕی سه‌ربازیی ئه‌نجامبدات.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.