لە یاری کۆتایدا هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و یانەی عهینى ئیماراتی کە وولاتی ئیمارات میوانداری ئەم پاڵەوانیەتەی کردبوو رووبەرووی یەک بونەووە .
یانەی ریال مەدرید بەسەرپەرشتی سۆلاری ئەرژەنتینی توانی یەکەم نازناوی خۆی لەگەل قەلای سپی بەدەست بهێنیت ، لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان ریال مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی تۆمار کرد بەسەر یانەی عهین ، بۆ جاری چوارەم نازناوەکەی بەرزکردەوە .
ریال مەدرید بوو بە یەکەم یانەی ئەوروپی کە بتوانێت سێ جار لەسەر یەک ئەم نازناوە بەرزبکاتەوە ، رۆخی بلانکۆس لە ساڵەکانی ٢٠١٨ ، ٢٠١٧ ، ٢٠١٦ ، ٢٠١٤ جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە .
وە هەروەها گارس بەیڵی ویلزی یاریزانی ریال مەدرید بە باشترین یاریزانی خولەکە دەست نیشانکرا کە توانی لە یاری پێش کۆتاییدا سێ گۆڵ تۆماربکات .
كامهران زێتى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.