كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی دیجله به هۆی شكانی یه‌كێك له ده‌رگاكانی به‌نداوه‌كه، بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی پاشماوه‌ی خانووه‌كانی ناوچه‌ی چاریكۆرهن كه پێشتر ژێرئاو كه‌وتبوو له‌گه‌ڵ گڵكۆی گۆڕی حه‌زره‌تی ئیلیاس پێش گواستنه‌وه‌ی كه یه‌كێكه له‌و ۲٥ پێغه‌مبه‌ره‌یه ناویان له قورئانی پیرۆزدا هاتووه، له‌گه‌ڵ مزگه‌وتی مێژوویی، مه‌دره‌سه و گۆڕستانه‌كانی ناوچه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی له ۱۳ی كانوونی یه‌كه‌مدا به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو له به‌نداوی دیجله‌دا یه‌كێك له ده‌رگاكانی پاش كردنه‌وه‌ی شكا، ۲۷٠ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو له به‌نداوه‌كه ده‌رچوو، به‌مه‌ش نزیكه‌ی ۱٠ مه‌تر ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه دابه‌زی.
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی ئاوه‌كه هه‌ندێك شوێنی نیشته‌جێبوون كه پێشتر ژێرئاو كه‌وتبوون ده‌ركه‌وتن.
دوای كشانه‌وه‌ی ئاوه‌كه پاشماوه‌ی خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی چاریكۆرهن، گڵكۆی پێغه‌مبه‌ر ئیلیاس له گردی زیاره‌ت به‌ر له‌گواستنه‌وه‌ی و مزگه‌وت و مه‌دره‌سه و گۆڕه مێژووییه‌كان بهدهركهوتنهوه.
به‌شێك له دانیشتووانی پێشووی گه‌ڕه‌كه‌كه پاشماوه‌ی خانووه‌كانیان دیته‌وه و چوونه سه‌ر گۆڕی ئه‌و كه‌سوكارانه‌یان كه كهوتبوونهته ژێرئاو و نزایان بۆ كردن.
سه‌رچاوه/AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.