ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له فراكسیۆنی برایه‌تی رایده‌گه‌ێنێ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق فه‌رمانێكی ده‌ركردووه بۆ ده‌ستگیركردنی راكان جبووری له‌سه‌ر هه‌شت دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، كه له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامیداون.
جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له فراكسیۆنی برایه‌تی (یه‌كگرتووی ئیسلامی) به رووداوی راگه‌یاندووه: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق فه‌رمانێكی ده‌ركردووه بۆ ده‌ستگیركردنی راكان جبووری له‌سه‌ر هه‌شت دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، كه له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامیداون.
گوتیشی : فه‌رمانه‌كه تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ته‌له‌فۆنی پێمانگوتراوه، له‌نێو دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵیدا خه‌رجی بڕی 46 ملیار دیناری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی شه‌ڕی داعش و بڕی 71 ملیار دیناری دیكه بۆ پڕۆژه‌كانی كه‌ركووك له‌و دۆسیانه‌ن كه پێشتر راكان سه‌عید جبووری رایگه‌یاندبوو به ئاگاداری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك خه‌رجكراون.
راشیگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئاگاداری خه‌رجكردنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نییه.
شایانی باسه راكان جبووری مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه و چووه‌ته به‌غدا بۆیه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.